هه‌سه‌ده: چه‌كدارانی دیمه‌شق پابه‌ند نابن بە ئاگربه‌سته‌وه
2 کاتژمێر پێش ئێستا
13 جار خوێنراوەتەوە
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق ئاگربه‌ستی راگه‌یاند، به‌ڵام هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق به‌رده‌وامی هه‌یه.
رۆژی سێشهمه 20ی1ی2026 فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: ئێمه پابه‌ندبوونی ته‌واوی هێزی خۆمان به ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نین، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق هه‌مانه، دڵنیایش ده‌ده‌ین كه ده‌ست به‌هیچ چالاكیه‌كی سه‌ربازی ناكه‌ین، واتا ده‌ستپێشخه‌ری چالاكی سه‌ربازی ناكه‌ین.
ئه‌وه‌شى خستەڕوو: ده‌رگاشمان بۆ رێگه‌چاره‌ی سیاسی و دانوستان و گفتوگۆ كراوه‌یه و ئاماده‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی 18ـی كانوونی دووه‌م، كه خزمه‌ت به‌ئارامی و سه‌قامگیری ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای چه‌ند سه‌عاتێك له بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوی ئاگربه‌ست، هه‌سه‌ده بڵاویكرده‌وه، كه له لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی دیمه‌شق هێرش كرایه سه‌ر زیندانی ئه‌قتان له‌باكووری شاری ره‌ققە، به به‌كارهێنانی پێنج فڕۆكه‌ی خۆكوژی و چه‌كی قورس به‌ره‌و زیندانه‌كه كه ده‌ستگیركراوه‌كانی داعشی تێدابوو.
هاوكات دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هێرشی ناوبراو، هه‌سه‌ده رایگه‌یاند: شارۆچكه‌ی زیركان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی دیمه‌شق، تۆپبارانێكی توند كراوه، هه‌ر له‌هه‌مان كاتدا هه‌سه‌ده رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی دیمه‌شق، به چه‌كی قورس هێرش كراوه‌ته سه‌ر گوندی تل بهرود، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای عابید له‌باشووری حه‌سه‌كه.
هه‌سه‌ده دووباره باسی له‌هێرشی دیكه كردوه و ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌دا: فڕۆكه جه‌نگییه‌كان گه‌ڕه‌كی ئهلاوهیجهیان كرده ئامانج، له‌نزیك وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌شاری قامشلۆ.
لەگەڵ ئەوەى هەردوولا "هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا" سەعات هەشتى شەوى رابردوو ئاگربەستیان راگەیاند، بەڵام بەشێک لە چەکدارەکانى حکومەتى کاتى سوریا پابەندى ئاگربەست نابن و ناو بەناو هێرش بۆ ناوچە و جێگاى جیاواز دەکەن.
|