"دابەشکردنی غازی ماڵان لە سلێمانی بە پێی فۆرمی خۆراک دەبێت"
1 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
قەیرانی کەمی غاز لە شارەکانی هەرێمی کوردستان تا دێت بەرەو زیاتر و زۆربوون دەچێت وەک چارەسەرێک بۆ ئەو دۆخەش لەمەولا لە سلێمانی دابەشکردنی غازی ماڵان بە پێی فۆرمی خۆراک دەبێت.
عومەر عەبدوڵڵا بەرپرسی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی بۆ ٧ڕۆژ:
لەمەودوا دابەش کردنی غازی ماڵان بەپێی فۆڕمی خۆراک دەببێت و پێویستە فۆڕمی ئەسڵی بێت و کۆپی فۆڕمی خۆراک نابێت.
لەمڕۆوە کار بەم بڕیارە نوێیە دەکرێت
هەر ماڵێک تەنها یەک بتڵ غاز وەردەگرێت
ئەو هاووڵاتییانەی دەچنە کارگەی غازەکان دەبێت فۆرمی خۆراکیان پێبێت
دوای نەمانی قەرەباڵغی بەردەم کارگەکان دواتر بریکارەکان دەچنە گەرەکەکان و لەوێش بە فۆڕم غاز دابەش دەکەن
|