بەریتانیا: شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕی ئێمە نییە و نایکەین
1 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
کیهر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئهمڕۆ چوارشەممە رایگهیاند، شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕی وڵاتهكهی نییە و جهختی لهوهكردهوه كه "بۆ ناو ئەم ململانێیە ڕاناکێشین".
كیهر ستامهر ئهمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "له هەمو ئەو ڕێوشوێنانە دەکۆڵینەوە کە گەرەنتی ئازادی کەشتیوانی و سەلامەتی کەشتیەکان دەکەن لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەروی هورمز ئەمن و پارێزراو دەکەین، جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕونی کاریگەری لەسەر وڵاتەکەمان هەیە".
ئاماژهی بهوهشكرد، "پێویستە بەرەیەکی یەکگرتو پێکبهێنین بۆ یەکخستنی چالاکییە سیاسییەکان و هەوڵە سەربازییەکان بۆ ئەوەی ئامادەبین دەستبەجێ هەنگاو بنێین هەرکاتێک دەستدرێژییەکان وەستان".
سهرۆك وهزیرانی بریتانیا ئهوهشی خستهڕو، "لەم هەفتەیەدا میوانداری کۆبونەوەی ئەو وڵاتانە دەکەین کە بەیاننامەی نیازیان واژۆکردوە بۆ گەڕان بەدوای هەمو ڕێگا دیپلۆماسییەکان بۆ کردنەوەی گەروی هورمز".
ستارمەر ئهوهشی خستهڕو، نزیكه 35 وڵات لهو كۆبونهوهیهدا بهشداری دهكهن و تیایدا گفتوگۆ لهبارهی چۆنیەتی کردنەوەی گەروی ستراتیژیی هورمز دهكرێت کە بەهۆی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پەککەوتوە.
رونیشیكردهوه، "هەمو رێوشوێنە دیپلۆماسی و سیاسییە بژاردەییەکان هەڵدەسەنگێندرێت کە دەتوانین بیگرینەبەر بۆ گەڕاندنەوەی ئازادی کەشتیوانی، گەرەنتیکردنی سەلامەتی کەشتییە گیرخواردوەکان و دەریاوانەکان و دەستپێکردنەوەی جوڵەی کاڵا گرنگەکان".
|