دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی رەوانەی دادگای تاوانەکان کرا

2   کاتژمێر پێش ئێستا  320 جار خوێنراوەتەوە

دانا تەقیەدین، ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، بەمیدیاکانی راگەیاند، دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی بە فەرمی رەوانەی دادگای تاوانەکانی سلێمانی 2 کراوە.

وتیشی: رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، وردبینی تەواو بۆ دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت، ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر دۆسیەکە هیچ کەموکوڕییەکی تێدا نەبێت، لە رووی یاساییەوە پێویستە رەوانەی دادگای شاری هەولێر بکرێت.

هاوکات بورهان ڕەشید گوڵە سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند، دوای چوار رۆژ لە مانگرتن، دوێنێ بەڵێن بە لاهوور شێخ جەنگی درا کە جوڵە بە کەیسەکەی بکرێ هەر بۆیە بریاری شکاندنی مانگرتنیان دا.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەڵێنەکە ئەوەیە کەیسی لاهوری شیخ جەنگی و پۆڵادی برای لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانیەوە رەوانەی دادگای تاوانەکانی سلێمانی دەکرێت و لەوێشەوە کەیسەکەی رەوانەی دادگای تەمیز لە هەولێر دەکرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە