ترەمپ بۆ هێزەکانی ئەمریکا: هەموو ئەو بەلەمانە لەناو ببەن گەرووی هورمز مینڕێژ دەکەن

2   کاتژمێر پێش ئێستا  50 جار خوێنراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، فەرمانی بە هێزی دەریایی وڵاتەکەی کردووە تەقە لە هەر بەلەمێک بکەن کە تەنگەی هورمز مینڕێژ دەکەن.
 
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەو بەلەمانە خەریکی مینڕێژکردنی ئاوەکانی گەرووی هورمزن.

دەقی پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا:

فەرمانم بە هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان کردووە کە هەر بەلەمێک، هەرچەندە بەلەمی بچووکیش بن کە خەریکی دانانی مین بن لە ئاوەکانی گەرووی هورمز، تەقەیان لێ بکەن و لەناویانبەرن. 
نابێت هیچ دوودڵییەک هەبێت.

کەشتییە دەریاییەکانیانی ئێران هەموویان، ١٥٩ دانەیان، لە بنی دەریادان!

جگە لەوەش، "مینماڵە"کانی ئێمە ئێستا خەریکی پاککردنەوەی گەرووەکەن. من لێرەوە فەرمان دەدەم ئەو چالاکییە بەردەوام بێت، بەڵام بە ئاستێکی سێ هێندە زیاتر!


   ئەمانەش بخوێنەرەوە