حكومه‌تی عێراق 25 ترلیۆن دینار پاره‌ی چاپ كردووه
1 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
ئەگەر داخستنی گەرووی هورمز بەردەوام بێت لە داهاتوودا دابینکردنی مووچە لە عێراق سەخت دەبێت و عێراق ناتوانێ وەک ئێستا مووچە دابەش بکات..
ئەمە قسەی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقە کە مەترسییەکی جدی لەسەر وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات
فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، حكومه‌ت په‌نای بردۆته به‌ر چاپكردنی 25 ترلیۆن دینار به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی، هۆشداریشیدا له‌وه‌ی به‌رده‌وامبونی دۆخی ئێستای عێراق، ڕه‌نگه ببێته هۆی "كاره‌ساتی دارایی" له وڵات‌دا.
فواد حسێن دەڵێت، به‌رده‌وامی داخستنی گه‌روی هورمز هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردنی قه‌یرانی ئابوری سه‌خت له عێراق ده‌كات، ئه‌م بابه‌ته ڕه‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای حكومه‌ت هه‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی موچه له ماوه‌ی داهاتودا و ئەگەر داخستنی گەرووی هورمز بەردەوام بێت عێراق ناتوانێت مووچە دابین بکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، حكومه‌ت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی فشاره داراییه‌كان په‌نای بۆ چاپكردنی 25 ترلیۆن دینار بردوه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش توانای دارایی ناوخۆیی عێراقی بۆ 125 ترلیۆن دینار کە تا ئێستا بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ی ڕانه‌گه‌یاندوه".
وەزیری دەرەوەی عێراق ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "چاپكردنی پاره چاره‌سه‌ر نییه بۆ قه‌یرانی دارایی، به‌ڵكو ڕه‌نگه ببێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هەروەها كاردانه‌وه‌شی له‌سه‌ر نرخی بازاڕ و توانای كڕین هه‌بێت، له‌كاتێكدا وڵات له باره‌ی هه‌ڵاوسانه‌وه پێش ئه‌م روداوانه له دۆخێكی تاڕاده‌یه‌ك باشتردا بو".
رونیشیكرده‌وه، له ئێستادا موچه به پشتبه‌ستن به یه‌ده‌گ و قه‌رز و قه‌رزی ناوخۆ دابینده‌كرێت، له غیابی داهاتی پێویستداو هەروەها به‌رده‌وامبونی شه‌ڕه‌كه تا كۆتایی ساڵی 2026 ڕه‌نگه قه‌یرانی دارایی زۆر لەوەی ئێستا گه‌وره‌تر بكات.
|