“پڕۆژەی کۆنترۆڵکردنی چەک تەنها هێزەکانی حەشدی شەعبی دەگرێتەوە”

57   خولەک پێش ئێستا  28 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی لێژنەی جیابوونەوە و سنووردارکردنی چەک ڕایگەیاند، ئامانجی ڕێوشوێنەکانی کۆنترۆڵکردنی چەک، درووستکردنی هێزێکی سەربازییە کە پەیوەندییان بە حکومەتەوە هەبێت، پڕۆژەی کۆنترۆڵکردنی چەک تەنها هێزەکانی حەشدی شەعبی دەگرێتەوە.

لیوا قەیس حەمداوی، سەرۆکی لێژنەی جیابوونەوە و سنووردارکردنی چەک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی حکومەتی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە.

وتیشی: عێراق بەرەو کۆتایی هێنان بە گرێدانی چەک بە هەر پەیوەندییەکی سیاسی یان ئایینی هەنگاو دەنێت، ئامانجی ڕێوشوێنەکانی کۆنترۆڵکردنی چەک، درووستکردنی هێزێکی سەربازییە کە پەیوەندییان بە دەوڵەتەوە هەبێت، پڕۆژەی کۆنترۆڵکردنی چەک تەنها هێزەکانی حەشدی شەعبی دەگرێتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر، زەمینەی دەستپێکردنی پڕۆژەی کۆنترۆڵکردنی چەکی درووستکرد، پڕۆسەکە لەگەڵ لیواکانی سەرایا سەلام دەستیپێکردووە، ڕەنگە هەندێک لیوا لە شوێنی ئێستایان بگوازرێنەوە بەپێی جێبەجێکردنی پلانەکە.

لیوا قەیس حەمداوی ڕوونیشیکردەوە، کە پڕۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی چەک بەپێی ڕێککەوتنی نێوان فەرماندەیی سوپا و ئەو قەوارانەی خاوەن چەکن بەڕێوەدەچێت، نابێ پرۆسەکە ببێتە هۆکارێک بۆ ناکۆکییە ناوخۆییەکان.

سەرۆکی لێژنەی جیابوونەوە و سنووردارکردنی چەک باسی لەوەشکرد، قۆناغی ئێستا پێویستی بەوەیە هێزە ئەمنییەکان دووربن لە هێزە سیاسییەکان، لە ئێستادا لیواکانی سەرایا سەلام، عەسائیبی ئەهلی حەق و ئیمام عەلی، دەستپێشخەرییان کردووە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە