لە 24 کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران یەکلایی دەکرێتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان رایدەگەیێنێت، لە هەر کاتێک زیاتر لە رێککەوتنی ئاشتی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران نزیک بوونەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە 24 کاژێری داهاتوودا واژۆی ئەلیکترۆنی لەسەر رێککەوتنەکە بکرێت.
لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا، شەریف نووسیویەتی: "ئێمە لە هەر کاتێک زیاتر لە رێککەوتنی ئاشتی نزیکین. پێشبینی دەکرێت لە 24 کاژێری داهاتوودا رێککەوتنەکە یەکلایی بکرێتەوە."
دەشڵێت: "پاکستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دەستبەجێ دوای ئەوە، واژۆکردنی ئەلیکترۆنی بۆ رێککەوتنەکە بکرێت، بەدوایدا لە هەفتەی داهاتوودا دانوستاندن لەسەر ئاستی تەکنیکی بەڕێوەدەچێت."
سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەی کە نێوەندگیریی سەرەکیی پرۆسەکەیە لەنێوان ئەمریکا و ئێران، لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سوپاسی واشنتن و تاران دەکات و دەڵێت: "دەمانەوێت سوپاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەین بۆ پابەندبوونی بەردەوامیان لە کاتی دانوستاندنـەکاندا، هەروەها سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ برایانمان لە ناوچەکە هەیە بۆ پاڵپشتییەکانیان."
|