ئێران تونێلەکانی یۆرانیۆمی تەقاندوونەتەوە و مینڕێژی کردوون
1 کاتژمێر پێش ئێستا
191 جار خوێنراوەتەوە
تۆڕی هەواڵی CNNـی ئەمریکی لە راپۆرتێکی تایبەتدا باس لەوە دەکات، لە چەند هەفتەی رابردوودا، ئێران هەوڵەکانی چڕکردوونەتەوە بۆ شاردنەوە و پاراستنی یۆرانیۆمە ئاست بەرزە پیتێندراوەکەی. بۆ ئەم مەبەستەش، بە مەبەست تونێلەکانی رووخاندووە و دەرگاکانیشی بە مین و تەقەمەنی بۆمبڕێژ کردووە.
بە وتەی "پێنج سەرچاوەی ئاگادار لە هەواڵگریی ئەمریکا" کە قسەیان بۆ CNN کردووە، گەیشتن بەو نیو تۆن یۆرانیۆمە پیتێندراوەی ئێران ئێستا زۆر قورستر و مەترسیدارترە و کاتی زیاتری پێویستە بەراورد بە مانگێک لەمەوبەر. ئەم هەنگاوەی ئێرانیش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا ئاماژەی بەوە کردبوو کە رەنگە فەرمان بە سوپای ئەمریکا بکات بچنە نێو ئێرانەوە و دەست بەسەر ئەو یۆرانیۆمەدا بگرن.
ئەم قەڵغانکردن و رێکارە نوێیانەی ئێران، کێشەیەکی گەورە بۆ ئەو رێککەوتنە دروست دەکات کە ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت لەگەڵ تاران واژۆی بکات بۆ دەرهێنان و لەنێوبردنی یۆرانیۆمەکە. چونکە ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە، کێ دەتوانێت ئەو ئەرکە مەترسیدارەی دەرهێنانی یۆرانیۆمەکە لەنێو ئەو تونێلە بۆمبڕێژکراوانەدا جێبەجێ بکات؟
بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران هێشتا بە فەرمی هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم هەواڵە نەداوە.
|