چی لە جبەخانەی سەربازیی ئەمریکادا هەیە؟
1 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
چەکی ئەتۆمی؛ توانای هاویشتنی مووشەکی ئەتۆمی هەیە لە(وشکانی، دەریا، و ئاسمانەوە).
خاوەنی نزیکەی 5200 کڵاوەی ئەتۆمییە.
هێزی دەریا: بڕبڕەی پشتی هێزی ئەمریکایە لە جیهاندا.
خاوەنی ١١ کەشتیی فڕۆکەهەڵگرە کە هەر یەکێکیان وەک بنکەیەکی سەربازی گەڕۆک وایە.
هێزی ئاسمان : خاوەنی پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگییە وەک (F-35 و F-22 Raptor) و بۆمبهاوێژی ستراتیژی وەک (B-2 Spirit) کە دەتوانێت بێ ئەوەی ڕادارەکان بیبینن بۆردومانی هەر شوێنێک بکات.
تەکنەلۆژیا و سایبەر: بەهێزترین سیستەمی مانگی دەستکرد و سیخوڕی و شەڕی ئەلیکترۆنی هەیە.
تاکە وڵاتە کە دەتوانێت لە یەک کاتدا لە هەموو کیشوەرەکان شەڕ بکات.
نزیکەی ٧٥٠ بنکەی سەربازیی لە زیاتر لە ٨٠ وڵاتی جیهاندا هەیە.
دابەشبوونی سەربازیی ئەمریکا لە جیهاندا
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
قەتەر: بنکەی ئاسمانی (عەدید) گەورەترین بنکەی ئاسمانییە لە ناوچەکە.
بەحرەین: بارەگای کەشتیگەلی پێنجەم (Fifth Fleet)ی لێیە.
عێراق: هێزەکانیان لە بنکەی “عەین ئەسەد” لە ئەنبار جێگیرن
هەرێمی کوردستان: بنکەی “هەریر” لە هەولێر بۆ ڕاوێژکاری و پاراستن.
کوێت و ئوردن و سووریا: بنکەی لۆجیستی و هێزی تایبەتیان لێیە.
ئەورووپا
ئەڵمانیا: بنکەی (ڕامشتاین) گەورەترین بنکەی ئەمریکایە لە دەرەوەی خاکەکەی خۆی.
ئیتاڵیا، بەریتانیا و پۆڵەندا بنکەی مووشەکی و ئاسمانی گەورەیان لێیە.
ئاسیای ڕۆژهەڵات
ژاپۆن: نزیکەی 50.000 سەربازی ئەمریکی لێیە (بە تایبەت لە دوورگەی ئۆکیناوا).
کۆریای باشوور: نزیکەی 28.000 سەربازی لێیە.
گوام: دوورگەیەکی ستراتیژییە لە زەریای هێمن کە پڕە لە بۆمبهاوێژی ستراتیژی.
٧ڕۆژ - دۆت میدیا
|