چۆن نیشانەکانی خوێنبەربوونی گەدە بناسینەوە؟

2025-05-12  285 جار خوێنراوەتەوە

خوێنبەربوونی گەدە دەتوانێت لە ئەنجامی برینی گەدە، هەوکردنی گەدە، یان حاڵەتەکانی تری گەدە و ڕیخۆڵە ڕووبدات و نیشانەکانی پەیوەستن بە توندی خوێنبەربوونەکە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بریتین لە خوێنبەربوونی سووک تا مامناوەند یان ماندووبوون یان بێهێزی.

د. دیاری نیهاد ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆرى نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، نەشتەرگەری قەڵەوی، نەشتەرگەری بە ناوسکبین لە نووسینێكدا ئاماژە بە چۆنییەتی ناسینەوەی نیشانەکانی خوێنبەربوونی گەدە دەكات.

دەقی نووسینەكەی :-

خوێنبەربوونی گەدە دەتوانێت لە ئەنجامی برینی گەدە، هەوکردنی گەدە، یان حاڵەتەکانی تری گەدە و ڕیخۆڵە ڕووبدات و نیشانەکانی پەیوەستن بە توندی خوێنبەربوونەکە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بریتین لە:-

 نیشانە سەرەکییەکانی حاڵەتەكە بریتین لە:-

خوێنبەربوونی سووک تا مامناوەند

پیسایی ڕەش

 خوێنبەربوون (ڕشانەوە کە خوێنی لەگەڵدایە)

ماندووبوون یان بێهێزی

ئازاری سک

هێڵنجدان یان ڕشانەوە

کاڵبوونەوەی پێست و دەموچاو: نیشانەیە بۆ کەمخوێنی بەهۆی لەدەستدانی خوێنەوە.

خوێنبەربوونی توند (مەترسی لەسەر ژیان درووست دەکات)

لێدانی دڵ بە خێرایی

سەرگێژخواردن یان بێهۆشبوون: بەهۆی دابەزینی پەستانی خوێنەوە (Hpovolemia).

هەناسە تەنگی، لە کەمبوونەوەی ئۆکسجین لە خوێندا.

دابەزینی فشاری خوێنی توند، شۆک بەهۆی لەدەستدانی خوێنی زۆرەوە.

پێستی سارد.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە