عەلی خامنه‌یی گڵۆپی سه‌وز لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵده‌كات
2025-05-13
431 جار خوێنراوەتەوە
ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران گڵۆپی سه‌وزی بۆ شاندی دانوستانكاری وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵكرد، به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر راگرتنی به‌رهه‌مهێنان و پیتاندنی یۆرانیۆم.
سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان بۆ سكای نیوزی عه‌ره‌بی ئاشكرایانكردووە، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سه‌ڵاتی به شاندی دانوستانكاری ئێران دراوه كه له دانوستانه‌كان به راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی به‌شێك له پیتاندنی یۆرانیۆم ڕازی ببن.
ئه‌م پێشهاته دوای خولی چواره‌می دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی دێت.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت، " توانای پیتاندن یه‌كێك له شانازی و ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی ئێرانه، ناتوانرێت دانوستان له‌سه‌ر بكرێت".
واشنتن و تاران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه چواره‌مین خولی وتوێژیان له عومان ئه‌نجامدا و ئامانجیان گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ئابورییه‌كان.
ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاماژه‌ی به نه‌رمی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كردبو بۆ ئاستێك كه تایبه‌ته به به‌كارهێنانی ئاشتیانه‌ی مه‌ده‌نی.
|