دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چوار تیکتۆکچی رادەگەیێنێت
5 کاتژمێر پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە چوار تیکتۆکچی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی نەشیاو دەستگیر کردووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، 13-05-2025 رایگەیاند، دەستگیرکردنی ئەو چوار کەسە لەنێوان 26-04-2025 بۆ 05-05-2025 بووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو چوار کەسە بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو، دەربڕینی ناشرین و هەڕەشەکردن لەلایڤەکانیاندا دەستگیرکراون.
|