دزییەکی گەورە لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  40 جار خوێنراوەتەوە

لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رووبەڕووی رووداوێکی نەخوازراو بووەوە و دزی لە هەڵبژاردەکە کراوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت "هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رووبەڕووی رووداوێکی چاوەڕواننەکراوی دزی بووەتەوە، پێش ئەوەی مەشق و ئامادەکارییەکانی خۆی لە کانساس سیتی دەستپێ بکات".

سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پێڵاوی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لەگەڵ چەند تۆپێکی فەرمیی مۆندیال کە هەڵبژاردەکە مەشقی پێدەکات، لەگەڵ کەلوپەلەکانی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەکە دزراون.

دزییەکە لە کاتی گواستنەوەی کەلوپەلەکان بۆ بنکەی مانەوەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە ویلایەتی "میسۆری" کراوە، کە بڕیارە هەڵبژاردەی "سێ شێرەکە" لانی کەم بۆ ماوەی 3 هەفتە لەوێ بمێننەوە.

ئاماژە بەوە دراوە کە بڕیارە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە بۆ یەکەمجار لە بنکە نوێیەکەی دەست بە مەشق و راهێنان بکات، بەڵام دەستەی تەکنیکی بە پەرۆشەوەن بۆ دیاریکردنی لیستی ئەو شتانەی دزراون و ئەوانەشی کە لە کەلوپەلەکان ماونەتەوە.

هەروەها باس لەوە کراوە کە تەنیا یەک تۆپی پێ ماوەتەوە، لە کاتێکدا پێڵاوەکانی هاری کەین و جود بێلینگهام هێشتا نەدۆزراونەتەوە و ونن.

ئەوەی ئێستا دەستەی تەکنیکی و کارگێڕی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای نیگەران کردووە، دۆزینەوەی کەلوپەلە ونبووەکانە یان قەرەبووکردنەوە و دابینکردنی جێگرەوەیان بە خێرایی، تاوەکو بە شێوەیەکی باش بەردەوام بن لە ئامادەکارییەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کرواتیا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە