قائانی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته عێراق لەگەڵ بەرپرسان کۆبوویەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
72 جار خوێنراوەتەوە
ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق تایبه‌ت به‌دۆسیه‌ی ئه‌منی كۆبۆوه.
قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ پێشوازمان له ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران كرد كه سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵیدا گفتوگۆمان له‌سه‌ر ڕێگاكانی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئێران و هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سنوره‌كان و قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان هه‌ردو وڵات كرد".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "جه‌ختمان له گرنگی سه‌ركه‌وتنی دانوستانه‌كانی نێوان واشنتن و تاران كرده‌وه، هه‌روه‌ها پابه‌ندبونی هه‌مو لایه‌نه‌كان به دیالۆگ و كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندن بۆ گه‌یشتن به سه‌قامگیرییه‌كی به‌رده‌وام له ناوچه‌كه‌دا".
بڕیاره شه‌ممه‌ی داهاتو عێراق میوانداری لوتكه‌ی عه‌ره‌بی بكات، به ئاماده‌بونی دیپلۆماسی شانده عه‌ره‌بییه‌كان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر یه‌كخستنی گوتاری سیاسی به‌رامبه‌ر به لوتكه‌ی عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی ڕێككه‌وتن و پشتیوانی‌یان بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین و غه‌ززه دوپاتكرده‌وه.
|