هەرکەسێک کارتی نیشتمانیی نەبێت، فۆرمی خۆراکەکەی ناکرێتە ئەلکترۆنی

2025-05-18  344 جار خوێنراوەتەوە

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاندووە، بە ئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆرک لە ئێستادا لە پارێزگای هەڵەبجەوە دەستیپێکردووە، لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە کە لە مۆبایلی زیرەکەوە وەڵامی پرسیارەکان دەدرێتەوە و هەموو پرسیارەکانیش پەیوەندییان بە فۆرمی خۆراکەوە هەیە.

راشیگەیاندووە، کارتی نیشتمانی کراوەتە بنەما، ئەگەر کەسێک کارتەکەی نەبێت، ناتوانێت فۆڕمەکە پڕبکاتەوە و بەشەخۆراکی پێنادرێت تا ناسنامەکەی دەکات بە کارتی نیشتمانی.

نەوزاد کامیل دەشڵێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆکیش، بە ئەلکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک دەستپێدەکات.

هاوکات وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەپڵیكەیشنی كۆبۆنی خۆراك لە ئێستادا تەنها بۆ هەڵەبجە كارا كراوە و دەشڵێت: بۆ ئەوانەی كۆبۆنیان نییە یان خانە جیاكردنەوە دواتر بەردەست دەبێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبوونی خۆراک تەنها بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارادەکرێت و بڵاوی دەکەینەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کۆبوونیان نیە یان دەیانەوێ خانە جیابکەنەوە یاخوود ناوی نوێ زیادبکەن، لەقۆناغی داهاتوودا ئەو خزمەت گوزارییەش چالاک دەبێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە