پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دەکەوێتەوە دوای هەڵبژاردنی عێراق؟
2025-05-21
245 جار خوێنراوەتەوە
شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیانە بۆ پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر پۆست و پشكه‌كانی حكومه‌تی نوێ كراوه، به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه، بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دوابخرێت.
میدیا نزیکەکانی یەکێتیی بڵاویانکردەوە، "قوباد تاڵه‌بانی و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، گفتوگۆیان كردوه بۆئه‌وه‌ی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه بۆیە گفتوگاکان دەستیان پێکردەوە".
ئاماژەیان بەوەشکردووە "قسه له‌سه‌رئه‌وه كراوه، تا پێش جه‌ژن كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكه‌ن و به‌رچاو رونییان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی دوای جه‌ژن بتوانرێت حكومه‌ت پێكبهێندرێت".
ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، "یه‌كێتی و پارتی رێكه‌وتون له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت، هیچ گرفتێكی ئه‌وتۆیان نه‌ماوه كه به‌ربه‌ست بێت له‌نێوانیان، تاكه شتێك كه هۆكاربێت بۆ رانه‌گه‌یاندنی حكومه‌تی نوێ، ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی و پارتی ده‌یانه‌وێت پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره مانگی ١١ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
|