ڤیتامین C مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە

2025-06-03  290 جار خوێنراوەتەوە

زانکۆی پزیشکیی ڤێڕۆنا لە ئیتاڵیا دەریدەخات، ڤیتامین سیی نێو سەوزە و میوەکان مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکەنەوە.
 
توێژینەوەیەک لە زانکۆی پزیشكیی ڤیڕۆنای ئیتاڵیا کراوە و دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە ئاستی ڤیتامین سییان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمە.
 
هەر بەگوێرەی توێژینەوەکە کەمیی ڤایتامین سی کاریگەریی دەخاتە سەر سییەکان و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی سییەکان زیاد دەکات.
 
د. نیگۆلۆ ڤیگۆلۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "بەگوێرەی ئەم توێژینەوەیە رەنگە تەنیا خواردنی تەواوکەری خۆراکی ڤایتامین سی کاریگەریی نەبێت لەسەر کەم کردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بۆیە پێویستە لەگەڵێدا زۆر گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوەکان بدرێت".
 
ئەو خۆراکانەی بە ڤیتامین C دەوڵەمەندن;
 
- خۆراکە مزرەکان
-تووەکان
-تەماتە
-کاڵەک
-ئاڤۆگادۆ
- بیبەر
- پەتاتە و گێزەر
- سپێناخ
- قەیسی
- شێلم
- برۆکلی
- کەلەرم


   ئەمانەش بخوێنەرەوە