دەرچووانی پزیشکیی گشتی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێندرێن

2025-06-03  294 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوا لە دەرچووانی ساڵی 2023-2024ی بەشی پزیشکیی گشتی دەکات، "ئەوانەی خواستی دامەزراندنیان هەیە لەسەر میلاکی وەزارەت، فۆرمی ئەلیکترۆنیی تایبەت پڕ بکەنەوە."

وەزارەتی تەندروستیی عێراق راشیگەیاندووە، "جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ دوای پەسندکردنی خشتەکانی بودجە لەلایەن وەزارەتی دارایی دەبێت."

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "بڕیارەکە دەرچووانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و دامەزراندنەکە بە یەک پاکێج دەکرێت."
 
هاوکات د. ئامانج وەفایی، وتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان وتی، "وەزارەتی تەندروستی ناوی ئەو دەرچووانەی لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو ناردووەتە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکیی گشتی لە هەرێمی کوردستان، لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی فیدراڵی."
 
دەرچووانی بەشی پزیشکیی گشتی لە عێراق بۆ ساڵانی 2023 - 2024 ژمارەیان نزیکەی 4000 هەزار کەسە.
 
حەوت زانکۆ بەشی پزیشکیی گشتییان لە هەرێمی کوردستان هەیە و ساڵی رابردوو، 778 کەس لێیان دەرچوون.
 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە