ڤیتامین دی یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش؟
3 کاتژمێر پێش ئێستا
18 جار خوێنراوەتەوە
هەندێک لە بەڵگەکان باس لەوە دەکەن وەرگرتنی ڤیتامین دی بە ڕادەی پێویست دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش و کەمکردنەوەی چەوری جەستە، دەشڵێت، توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ڤیتامین دی دەتوانێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە درووستبوونی خانە چەورییە نوێییەکان لە جەستەدا کەم بکاتەوە.
سەنتەری میدیای پزیشكی لەبارەی ئەوەی ئایا ڤیتامین دی یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش چەند زانیارییەکی بڵاوكردەوە:-
هەندێک لە بەڵگەکان باس لەوە دەکەن کە وەرگرتنی ڤیتامین دی بە ڕادەی پێویست دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش و کەمکردنەوەی چەوری جەستە.
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ڤیتامین دی دەتوانێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە درووستبوونی خانە چەورییە نوێیەکان لە جەستەدا کەم بکاتەوە.
هەروەها دەتوانێت هەڵگرتنی خانە چەورییەکان سەرکوت بکات، بە شێوەیەکی کاریگەر کەڵەکەبوونی چەوری کەم بکاتەوە
سەرەڕای ئەوەش، ڤیتامین دی دەتوانێت ئاستی سیرۆتۆنین زیاد بکات، کە گواستەرەوەیەکی دەمارییە و کاریگەری هەیە لەسەر باری دەروونی تا ڕێکخستنی خەو.
ڕەنگە سیرۆتۆنین ڕۆڵی هەبێت لە کۆنترۆڵکردنی ئارەزووی خواردن و دەتوانێت تێربوون زیاد بکات و کێشی جەستە کەم بکاتەوە و هەڵمژینی کالۆری کەم بکاتەوە.
لە کۆتاییدا، ئاستی بەرزی ڤیتامین دی لەوانەیە پەیوەندی بە ئاستی بەرزی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنەوە هەبێت، کە دەتوانێت ببێتە هۆی دابەزاندنی کێش.
چەندین توێژینەوە دەریانخستووە کە ئاستی بەرزی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن دەتوانێت چەوری جەستە کەم بکاتەوە و یارمەتی بەردەوامبوونی دابەزاندنی کێش بدات.
ڕۆژانە چەند یەکەی ڤیتامین دی پێویستە؟
پێشنیار دەکرێت کە کەسانی تەمەن ١٩-٧٠ ساڵ لانیکەم ٦٠٠ یەکەی ڤیتامین دی لە ڕۆژێکدا وەربگرن.
بەڵام پێویستە لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ وەربگیرێت، چونکە ڕێژەی زیاد لە پێویست دەکرێت توشی ژەهراویبوونت بکات.
|