زیانەکانی کەمخەوی بۆ تەندرووستی چاو چییە؟

2025-06-04  94 جار خوێنراوەتەوە

گۆڕانی شێوازی خەوتن و کەمخەوی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی چاوەکان دەبێت، دەشڵێت، کەمخەوی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی فرمێسک، كە ئەوەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و خوران و ناڕەحەتی لە چاوەکاندا.

د. كۆسارعەلی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو لە نوسینێكدا زیانەکانی کەمخەوی بۆ تەندروستی چاو دەخاتەڕوو.

دەقی نوسینەكەی :-

گۆڕانی شێوازی خەوتن و کەمخەوی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی چاوەکان دەبێت.

لێرەدا چەند کاریگەریەکی زیانبەخش کەم خەوی دەخەینەڕوو:

وشکبوونەوەی چاو: کەمخەوی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی فرمێسک، دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و خوران و ناڕەحەتی لە چاوەکاندا.

ماندووبونی چاو چاو: نەخەوتنی پێویست دەبێتە هۆی گرژبوونی چاو، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی تەرکیزکردن قورستر بێت و دەبێتە هۆی سەرئێشە و کاڵبوونەوەی بینین و ناڕەحەتی.

زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی چاو: ماندوێتی دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش، وا دەکات چاوەکان زیاتر تووشی هەوکردنی پێڵوی چاو ببن

کەمخەوی درێژخایەن زۆرجار دەبێتە هۆی ڕەشبوون و ئاوسانی ژێر چاو.

خراپبوونی تەندروستی چاو بۆ ماوەیەکی درێژخایەن: کەمخەوی درێژخایەن لەوانەش ئەو کەمخەوییەی کە زۆرجار لە مانگی ڕەمەزاندا تووشی دەبیت، دەتوانێت کاریگەری درێژخایەنی هەبێت لەسەر تەندروستی چاو، ئەگەری هەیە بەشداربێت لە حاڵەتەکانی وەک ئاوی ڕەشی چاو  یان کێشەکانی تری بینین بەهۆی کەمبوونەوەی سوڕی خوێن و ڕێکخستنی پەستانی چاو.

بۆ کەمکردنەوەی ئەم کاریگەریانە، زۆر گرنگە خشتەی خەوێکی هاوسەنگ بپارێزیت و دەبێت چاودێرییەکی باشی چاوەکان بکەیت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە