سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی 7 فەرماندەی هێزی ئاسمانیی راگەیاند

2025-06-15  173 جار خوێنراوەتەوە

جگە لە کوژرانی فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانییان، سوپای پاسداران کوژرانی 7 فەرماندەی سەربازیی لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل راگەیاند.
 
سوپای پاسداران رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی "رژێمی زایۆنی" بۆسەر بارەگای فەرماندەیی گشتیی سوپای پاسداران لە تاران، کۆمەڵێک فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران کوژراون.
 
سوپای پاسداران دەڵیت، لەگەڵ کوژرانی ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، 7 فەرماندەی سەربازی بە ناوەکانی مەحموود باقری، داوود شێخیان، محەممەد باقر تاهیرپوور، مەنسوور سفرپوور، مەسعود تەیب، خوسرەو حەسەنی و جەواد جەرسەرا کوژراون.
 
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 13-06-2025 سوپای ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر ئێران دەستپێکرد، کەمتر لە 20 کاژێر دوای ئەوەش ئێران لە رێگەی مووشەکەوە دەستی بە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل کرد.
 
شەوی رابردووش هێرشی هەردوولا بۆسەر یەکدی گەورەتر و کاریگەرتر بوو لە هێرشی شەوی پێشتر.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە