نوسینگەی مەسرور بارزانی: بەغدا بۆ نەناردنی مووچە عەقڵی لەدەستداوە

3   کاتژمێر پێش ئێستا  95 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکایەتیەکانی عێراقیش نەیانتوانی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان چارەسەر بکەن و تەنها داوایان کرد کار بە بریارەکانی دادگای فیدراڵی بکرێت هاوکات بەرپرسێک لە نوسینگەی مەسرور بارزانی  دەڵێت: بەغداد لە پاساوهێنانەوە بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، “عەقڵی لەدەست داوە”.

ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکایەتییەکانی عیراق لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەغدا، داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکات، وەک مەرجێک بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەش بەپێی دەستوور و یاسا چارەسەر بکات.

هاوکات جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: بەغداد لە پاساوهێنانەوە بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، “عەقڵی لەدەست داوە”.

د. عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی مەسرور بارزانی، لە تۆڕی (ئێكس) بڵاویكردەوە، بەغداد عەقڵی لەدەست داوە لە پاساوهێنانەوە بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەشکردووە: لە مانگی ڕابردوودا، بانگشەی ئەوەی كرد هەرێمی كوردستان پشكی خۆی وەرگرتووە، بەڵام لەم مانگەدا پشت بەو بڕیارانە دەبەستێت كە لە دادگای فیدراڵییەوە دەركراون، سەرەڕای دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی دادگاكە.

بەرپرسەکەی نوسینگەی مەسرور بارزانی ئەوەشی وتووە: لەلایەكی دیكەوە، باسی ئەوە دەكەن، كێشەی تەكنیکی هەیە، یان گومان دەخاتە سەر شەرعیبوون و یاساییبوونی گرێبەستە نەوتییەكان بۆیە بەغداد لە پاساوهێنانەوە بۆ نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، “عەقڵی لەدەست داوە”


   ئەمانەش بخوێنەرەوە