چــۆن پەستانی خوێنمان کـەم بكەینەوە؟

6   کاتژمێر پێش ئێستا  40 جار خوێنراوەتەوە

ئەو كەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە، پێویستە زیاتر وریای تەندروستی جەستەی خۆیان بن و هەندێك رێنمایی جێبەجێبكەن، بۆئەوەی خۆیان لە مەترسییەكانی جەڵتە بەدووربگرن.

نەخۆشخانەی بەخشین لەبارەی ئەوەی پەستانی خوێن كەم بكەینەوە چەند زانیارییەکی بڵاوكردەوە:-

ئەو كەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە، پێویستە زیاتر وریای تەندروستی جەستەی خۆیان بن و هەندێك رێنمایی جێبەجێبكەن، بۆئەوەی خۆیان لە مەترسییەكانی جەڵتە بەدووربگرن.

خواردنی تەندروست

خواردنی پۆتاسیۆمی زیاتر یارمەتی هاوسەنگکردنی خوێ دەدات، وەک؛ مۆز، سپێناغ، پەتاتەی شیرین، ئەڤۆکادۆ، و نیسک.

خواردنی میوە، سەوزە، دانەوێڵە، پرۆتینی کەم چەوری، و شیرینی کەم چەوری.

کەمکردنی کحول و کافاین

خۆگرتنەوە لە چەوری و شەکر ئەمانە کێشی لەش زیاد دەکەن و پەستانی خوێن خراپتر دەکەن.

وەرزش کردن (وەک ڕاکردن، سایکل، مەلەکردن).

پاراستنی کێشی تەندروست

کەمکردنی فشار دەرونی

خەوی پێویست

وازهێنان لە جگەرە، دەبێتە هۆی لەناوبردنی دەمارەکانی خوێن و پەستانی خوێن بەرز دەکات، وازهێنان یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ دەدات.

چاودێری پەستانی خوێن لە ماڵەوە پشکنینی بەردەوام یارمەتیت دەدات بە شێوەیەکی باشتر پەستانی خوێن بەڕێوەببەیت.

سەرچاوە سروشتییەکان

هەندێک سەرچاوەی سروشتی یارمەتیدەرن، وەک:

سیر

مەگنیسیۆم

ئۆمێگا-3


   ئەمانەش بخوێنەرەوە