تەیف سامی بۆ ناردنی مووچەی هەرێم چی دەڵێت؟
2025-07-20
365 جار خوێنراوەتەوە
ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن چەند ڕیگری و بەربەستێک بۆ ڕیککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا درووستبووەو مەسرور بارزانیش دەڵیت دوای زیاتر لە دوو مانگ، جارێكی دیكە بەغدا پاساوی نوێیان دۆزیوەتەوە"وەزارەتی سامانەسرووشتیەکانیش دەڵیت بەغدا خاڵێكی تریان زیاد كردووەو چاوەڕێین بزانین ئەوان چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەكەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" ئێمە لەسەر مووچە لەگەڵ بەغدا ڕێك كەوتووین، دوای دوو مانگ، جارێكی دیكە پاساوی نوێیان دۆزیوەتەوە و جارێکی دیکە دەستمان بە ناردنی شاند و دانوستان كردووەتەوە.
مەسرور بارزانی راشیگەیاند" بەغدا داوادەکات نەوتەکە وەربگرێت ئینجا موچە دەنێرێت لەکاتێکدا هێرش کراوەتە سەر کێڵگەکانمان و بەرهەمی نەوت کەمبوەتەوە ئێستە ئەوەنە بەرهەمنایەت کە لەسەری رێککەوتوین".
هاوکات وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت"دوای ئەوەی ئێمە رەزامەند بووین لەسەر ڕێككەوتن و واژۆشمان كرد لەسەر پێشنیازەكان لەسەر ئەو تێگەیشتنەی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵی، خاڵێكی تریان زیاد كردووە، بەهەرحاڵ ئەمەش بابەتێكە كە چاوەڕێین بزانین ئەوان چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەكەن، لەسەر ئەوەی كە 230 هەزار بەرمیلەكە تاوەكوو وەرنەگیرێت مووچە نادرێت، لە لایەكی تریشەوە ئەو تیرۆریستانە دێن كێڵگەكانمان دەتەقێننەوە و بەرهەمی نەوت ناهێڵن، ئێ چۆن دەكرێت؟"
لەلایەکی ترەوە بە پێی زانیارییەکان تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق پەیامێکی بۆ حکومەتی کوردستان ناردووە کە ئەمڕۆو بەیانی ناتوانن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرن چونکە پارەی کاشیان لەبەردەستدا نیە و وتوویەتی ئەگەر ڕێککەوتنەکە جێ بەجێ بکرێت ڕەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە یا ناوەراستی هەفتەی داهاتوو پارەی مانگی پێنج ڕەوانە بکەن.
هەروەها مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاند هەموو ئیلتیزامەکانی خۆمان جیبەجێ کردوەو چاوەروانی بەغداین پابەند بێت و پارە بنێرێت.
|