کاریگەرییەکانی خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا چیە؟

2025-07-22  334 جار خوێنراوەتەوە

شیر یەکێکە لە خواردنەوە تایبەتەکان کە چەندین مادەی خۆراکی تێدایە کە گرنگە بۆ گەشەی جەستە و بەهێزکردنی ئێسک.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی " lebanon24" هەر لە منداڵییەوە خوومان بە خواردنەوەی شیرەوە گرتووە بەهۆی سوودە بەرچاوەکانی بۆ تەندروستیمان لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیاندا، پسپۆران ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی خواردنەوەی شیر دەکەن بە تایبەت لە بەیانید.

دیارترین سوودەکانی بریتین لە:

١. شیر ڕێژەیەکی بەرزی کالیسیۆمی تێدایە کە مادەیەکی خۆراکی سەرەکییە بۆ دروستکردنی ئێسک و ددانەکان و لەگەڵ تەمەندا ئەگەری تووشبوون بە پووکانەوەی ئێسک کەمدەکاتەوە.

٢. شیر پرۆتینی بەرزی تێدایە کە یارمەتی دروستکردنی ماسولکە و شانەکان دەدات، ئەمەش تەندروستی گشتی بەرەوپێش دەبات.

٣. شیر ڤیتامینەکانی وەک ڤیتامین D و ڤیتامین A تێدایە کە گرنگن بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە.

٤.شیری بێ چەوری یان کەم چەوری یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات، ئەمەش بەهۆی ڕێژەی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمەکەیەوە، کە وایکردووە سوودی هەبێت بۆ تەندروستی دڵ.

٥. یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن و ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە