سودانی 15 بەڕیوەبەر لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە
2025-09-07
322 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی 15 بەڕێوەبەر بەهۆی نەشیاوییان لە راپەڕاندنی کارەکانیان.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، چەند بڕیارێکی تایبەتی سەبارەی بە هەنگاوەکان بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان و زیانەکانی کارەبا دەرکرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، سودانی بڕیاری دەرکردووە بە دوورخستنەوەی 15 بەڕێوەبەری سەنتەرەکان بەهۆی جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکان و بێ ئاگاییان لە بەفیرۆدان و بەهەدەرچوونی زیادەی بەکارهێنان و بەفیڕۆدانی وزە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سودانی فەرمانیدەرکردووە بە زیادکردنی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرانی لقەکان لە وەزارەتی کارەبا بۆ ئەنجامدانی ئەرکی فراوانتر و هەمەلایەنەتر لە کەمکردنەوەی زیانەکانی بەفیڕۆدانی وزە و کۆنتڕۆڵکردنی بەفیڕۆدان، هاوکات لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە نەتوانن ئەرکەکانیان لەو بوارەدا جێبەجێ بکەن، ئەمەش لە بەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی چاککردنەوە و ناوچەکان و لقەکان و بەرپرسانی تر لە کۆمپانیاکانی دابەشکردن دەستپیدەکات.
هەر بەپیی بریارەکانی سودانی، فەرمان بە دەستەی ڕاوێژکاری کراوە بەدواداچوونی ورد بکەن لەسەر قەرز و تۆماری هاوبەشانی کارەبا بۆ سەرجەم بەشداربووان و لەسەر ئەو بنەمایە ڕاپۆرت پێشکەش بە ئەنجووومەنی وەزیران بکەن.
|