خۆپیشاندان لە دژی بڕیارەکانی بەغدا لەشارەکانی هەرێم بەڕێوەچوو
10 خولەک پێش ئێستا
10 جار خوێنراوەتەوە
دژی بڕیارەکانی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندان لە چەند شار و ناوچەیەک بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکە خۆپیشاندان دژی بڕیارەکانی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بووە، بە هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکان، لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە گڕوتینەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، بەشداری خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی بەردەم قەڵای هەولێریان کرد.
هاووڵاتیان لە شار و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بە دروشمی" یەکە یەکە گەلی کورد یەکە" بەشداری خۆپیشاندانەکەی بەردەم قەڵای هەولێریان کردووە، پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانیش بەشدارن.
ئامادەکاری تەواوی ئەمنی کرابوو و هێزە ئەمنییەکان، ئاسایش، پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان خۆپیشاندەران دەپارێزن و پۆلسی هاتووچۆ ئاسانکاری تەواویان کرد تاوەکو گرفتی هاتووچۆ دروست نەبێت.
|