مەترسیەکانی دروستبوونی گۆشتی زیاددەی ناو زراو
2025-10-27
487 جار خوێنراوەتەوە
گۆشتی زیادەی ناو زراو بریتییە لە گەشەکردنێک کە لە ناوپۆشی زراوەوە دەردەکەون، لە کاتێکدا زۆربەیان خاوێن و بێ زیانن، گرنگە ئاگاداری مەترسییە ئەگەرییەکانیان بیت.
د.ھاوار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس مهترسییهكانی خستۆته ڕوو و بەم شێوازە باسی دەکات:
مەترسییەکانی گۆشتی زیادەی زراو:
1-مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی زراو: گۆشتی زیادەی زراوی گەورەتر لە ١٠ ملم (١ سم) مەترسی زیاتریان هەیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، گەشەکردنی خێرا یان گۆشتی زیادەی گەورە گومانی شێرپەنجەیی زیاد دەکات.
نیشانەکانی نەخۆشی زراو، هەرچەندە زۆربەیان بێ نیشانەن، بەڵام هەندێکیان دەتوانن ببنە هۆی:
1-ئاوسانی سک
2-هێڵنجدان
3-ئازاری بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سک (بەتایبەت دوای ژەمەکان)
4-لەوانەیە ئەم نیشانانە لە بەردی زراو یان هەوکردنی زراو بچێت.
2-هەوکردنی درێژخایەن:
هەندێک لە گۆشتی زیادەی زراو پەیوەندییان بە هەوکردنی درێژخایەنەوە هەیە، کە لەوانەیە بە تێپەڕبوونی کات ئاڵۆزییەکانی لێبکەوێتەوە.
|