یەکەم لێدوانی سودانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق
2025-11-18
155 جار خوێنراوەتەوە
محەممەد شیاع سوودانی دەڵیت لەمڕۆوە دەستدەکەین بە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتییەکان دەشڵێت پێویستە یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا بێت و چونکە دادپەروەری تێدا نیە..
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری مێپس، لە دهۆک ڕایگەیاند " لەگەڵ مەسعود بارزانی هاوڕام کە یاسای ئێستای هەڵبژاردن دەنگێکی زۆری لایەنە سیاسییەکان دەفەوتێنێت، وتیشی پێویستە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بگەینە ڕێککەوتن بۆ دانانی یاسایەکی نوێی هەڵبژاردن کە گوزارشت لە دەنگی ڕاستەقینەی دەنگدەران بکات، چونکە لە یاساکەی ئێستادا، جیاوازییەکی زۆر لە نێوان دەنگی دەنگدەران و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەماندا هەیە."
سودانی ئاشکراشیکرد چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە گەورەترین هاوپەیمانیی سیاسی لە نێو پەرلەمانی عێراقدا پێکبهێنێت و جەختیشیکردەوە لەمڕۆوە دەستدەکەن بە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتییەکان. "
لەبارەی پێدانی پۆستی سەرۆک کۆمار بە سوننە محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند "ئەو نەریتە سیاسییەی لە دوای 2003ـەوە لە عێراق هەیە بۆ دابەشکردنی پۆستی سێ سەرۆکایەتییەکە بەسەر کورد، سوننە و شیعەدا، بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی هەموو گەلی عێراق بووە و ئێستا هیچ هۆکارێک نییە بۆ نەهێشتن و گۆڕانکاری لەو نەریتەدا."
|