سۆمۆ زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ ئه‌مریكا راگه‌یاند
2025-12-16
164 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیای ده‌وڵه‌تی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ ئه‌مریكا بۆ نزیكه‌ی 435 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "سیاسه‌ته‌كه‌یان له‌سه‌ر هه‌مه‌چه‌شنكردنی بازاڕه‌كان و پاراستنی هاوسه‌نگی بازاڕ و دڵنیابون له به‌رده‌وامیی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت دامه‌زراندوه".
عه‌لی نزار شه‌تری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سۆمۆ ڕایگه‌یاند، "ئه‌و زیادبونه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردودا له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا تۆماركراوه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانكاری له سیاسه‌تی بازاڕكردن یان ته‌رخانكردنی په‌سه‌ندكراو نییه، به‌ڵكو به‌هۆی هۆكاره لۆجستییه كاتییه‌كانه‌وه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا به نزیكه‌ی 435 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا هه‌فته‌ی ڕابردو له ئه‌نجامی چڕبونه‌وه‌ی كاره‌كانی باركردن بۆ چه‌ند بارێك له ماوه‌ی كورتدا بوه، به‌هۆی خشته‌ی گواستنه‌وه و پێویستی پاڵاوگه‌كان و بارودۆخی به‌نده‌ره‌كان".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م یه‌كگرتنه ڕه‌نگه كاریگه‌ری زیادبونی هه‌نارده‌كردنی هه‌فتانه دروستبكات، له‌كاتێكدا بڕی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌نارده‌كراو له‌سه‌ر بنه‌مای مانگانه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێژه ئاساییه‌دا ده‌مێنێته‌وه كه بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ته‌رخانكراوه".
عه‌لی نزار شه‌تری له‌لێدوانه‌كه‌یدا ڕونیشیكرده‌وه، "ته‌رخانكردنی مانگانه‌ی نه‌وتی خاوی عێراق بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان هێشتا له خوار ئاستی گرێبه‌سته‌وه‌یه به‌هۆی ئه‌و بڕه سنورداره‌ی كه به‌رده‌سته بۆ هه‌نارده‌كردن".
|