ئێران پەیامێکی گرنگی بۆ عێراق نارد و ڕادەستی فوادحسێن کرا

2026-01-06  826 جار خوێنراوەتەوە

فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ئه‌مڕۆ سێشەممە پەیامێکی له‌ محەمەد کازم سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وەرگرت و تیایدا باس لە پرسە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکان و دۆخی ناوچەکە ده‌كات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه‌، فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشوازیی لە محەمەد کازم سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد لە بەغدا و لە میانی دیدارەکەدا باڵیۆزی ئێران پەیامێکی نوسراوی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گه‌یاندوه‌ فوئاد حسێن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌ نامه‌كه‌دا دیدگای ئێران لەباره‌ی پرسە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکانه‌وه‌ بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رونكرده‌وه‌ و باسی له‌ دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە كردوه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌كردوه‌، "لە کۆبونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەو هەنگاوانە کرا کە بەرەو پێکهێنانی حکومەت دەگیرێنەبەر، ئەوەش بەشدار دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی".

هاوکات  باس لەوەدەکرێت هەر ئەمڕۆ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارن بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتووەتە بەغداو بڕیارە لەگەڵ سەرکردەکانی عیراق و گرووپەچەکدارە شیعەکان کۆببێتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە