منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵان تووشی ڕەبۆ ئەبن؟

2   کاتژمێر پێش ئێستا  22 جار خوێنراوەتەوە

پسپۆڕێکی نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایکبووان ڕوونی دەكاتەوە، منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵیش تووشی ڕەبۆ (Asthma) دەبن و لە ڕاستیدا، زۆربەی ئەو کەسانەی ڕەبۆیان هەیە، یەکەم نیشانەکانیان پێش تەمەنی پێنج ساڵیی دەستی پێکردووە.

د. پشدەر عەبدوڵا، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان ئاماژەی بەوەشداوە، دەستنیشانکردنی ڕەبۆ لەم تەمەنەدا هەندێک جار سەختە، چونکە نیشانەکانی ڕەبۆ لەگەڵ نیشانەکانی هەڵامەت و هەوکردنی سنگ تێکەڵ دەبن.

نیشانە سەرەکییەکانی ڕەبۆ لە منداڵانی بچووکدا:

بە وتەی ئەو پزیشكە، ئەگەر منداڵەکەت ئەم نیشانانەی هەبوو، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت:

١- کۆکەی بەردەوام: بەتایبەت لە شەواندا، یان کاتی یاریکردن و پێکەنین.
٢-خیزەخیزەی سنگ : دەنگێکی وەک فیکە کە لەکاتی هەناسەدانی منداڵەکەدا دەبیسترێت.
٣-کورتیی هەناسە: منداڵەکە خێرا خێرا هەناسە دەدات یان سنگ و سکی زیاتر لە ئاسایی دەجوولێت بۆ هەناسەدان.
٤-زوو ماندووبوون: منداڵەکە ناتوانێت وەک هاوڕێکانی ڕابکات و زوو هەناسەبڕکێی دەبێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە