وته‌بێژی هه‌سه‌ده: حکومەتی دیمه‌شق به 100 هه‌زار چه‌كدار هێرشده‌كات
3 کاتژمێر پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
فەرهاد شامی، وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، حکومەتی کاتی سوریا هێزەکانی خۆی لە دەوروبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگیرکردوە و بە زیاتر لە 100 هەزار چەتەوە هێرش دەکات، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی كه کورد لە ژێر هەڕەشەی گەورەدایە.
فەرهاد شامی له لێدوانێ بۆ كه‌ناڵی ڕۆناهی باسی له‌وه‌كردوه، "حکومەتی کاتی و چەتەکانی تورکیا و داعش پێکەوە هێرش دەکەنە سەر ناوچەکان و دەیان کاروانی چەتەکان لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج".
ئاماژەی به‌وه‌شكردوه، وڵاتانی زلهێز بەرپرسیارن لە هێرشەکانی سەر زیندانەکانی داعـش كه له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)دایه له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
فەرهاد شامی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "حکومەتی سوریا بڕیاری فراوانکردنی هێرشەکانی هەیە، ودەیان کاروانی چەتەکان لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و له ئێستادا گەلەکەمان پێویستی بەوەیە لەسەر پێی خۆی بێت".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌ناوچه‌كانی دێرحافر و ره‌ققه كشاونه‌ته‌وه به‌ڵام گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤانان پێشڕه‌وی بكه‌ن.
شه‌وی 16ی ئه‌م مانگه، مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "بە پشتبەستن بە بانگەوازی وڵاتانی دۆست و ناوبژیوانان، و نیشاندانی نیەتپاکیمان بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی یەکگرتن و پابەندبونمان بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی 10ی ئازار، بڕیارمانداوە کە هێزەکانمان بكشێنینه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات".
|