فوئاد حوسێن: لە پرسی سەرۆك كۆماردا لەگەڵ یەكێتی نەگەیشتوینەتە ڕێككەوتن

2   کاتژمێر پێش ئێستا  51 جار خوێنراوەتەوە

د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، زیندانیانی داعش بابەتێکی گرنگە کە گرێ دراوی دۆخی ئەمنیی عێراقە بە گشتیی، چونكە سەرکردەی مەترسیداریان تێدایە. لەبارەی هەڵبژاردی سەرۆك كۆماریشەوە دەڵێت، "هێشتا لەگەڵ یەكێتی نەگەیشتوینەتە ڕێككەوتن".

د. فوئاد حوسێن، كە هاوكات كاندیدی پارتیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو كاندیدی پارتیە و لایەنەكانی دیكەش كاندیدی خۆیان هەیە و تاكو ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك لەنێوان دو لایەنە سەرەكیەكەی هەرێم نەكراوە لەو بارەیەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆ بۆ وەرگرتنی زیندانیەكانی داعش لە سوریا هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئەوروپا لە گفتوگۆداین، بەو پێیەی لەنێوان زنیدانییەكاندا سەركردەی تیرۆرستی مەترسیدار هەیە.

د. فوئاد حوسێن باسی لەوەشكرد، دۆسیەی زیندانیانی داعش، بابەتێکی گرنگە کە گرێ دراوی دۆخی ئەمنیی عێراقە بە گشتیی.

هاوکات هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 27-01-2026 تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پەرلەمان کۆدەبێتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە