محەمەد شیاع سودانی : ئەنفال تاوانێکی ڕەگەزپەرستانە بوو

6   کاتژمێر پێش ئێستا  128 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق جینۆسایدکردنی گەلی کورد بە “تاوانێکی ڕەگەزپەرستانە” ناودەبات و دەڵێت: “گەلی کوردی ئاشتیخوازمان لە شار و شارۆچکە و گوندەکان ڕووبەڕووی قێزەونترین شێوەی کوشتن و ئەشکەنجە بوونەوە، بەدەر لە هەموو بەها و داب و نەریت و یاساکان”.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە خەمێکی قووڵ و بەبیرهێنانەوەیەکی پڕ لە ئازارەوە یادی 38 ساڵەی ئەو تاوانە ڕەگەزپەرستانە دەکەینەوە، کە لە لایەن ڕژێمی دیکتاتۆری لە ناوچوو و باندە تاوانکارییەکانیەوە دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان لە “شاڵاوە دڕندەکانی ئەنفال”ـدا ئەنجام دران.

ڕاشیگەیاند، “لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و پێش زیاتر لە سێ دەیە گەلی کوردی ئاشتیخوازمان لە شار و شارۆچکە و گوندەکان ڕووبەڕووی قێزەونترین شێوەی کوشتن و ئەشکەنجە بوونەوە، بەدەر لە هەموو بەها و داب و نەریت و یاساکان”.

سوودانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “هاوکات لەگەڵ یادکردنەوەی ئەم شاڵاوە تاوانکارییە لە دژی ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان، ئەمڕۆ شانازی بە یەکڕیزی وڵاتەکەمان و برایەتی پێکهاتە و نەتەوە هەمەچەشنەکانیەوە دەکەین، لە چوارچێوەی سیستەمێکی دیموکراسی و دەستووری و فرەییدا، کە هەموو عێراقییەکان بە شکۆمەندی و ئازادی و بەبێ هیچ جیاوازی و بەئامانجگرتنێک لە سایەیدا دەژین”.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە