سەردانەکەی سوپاسالاری عێراق پەیوەندی بە دۆسیەی نەوتەوە هەیە
2026-06-14
201 جار خوێنراوەتەوە
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و شاندێکی سەربازیی عێراقی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری سوپای عێراق کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سوپاسالاری عێراق، کورتەیەکی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵە بۆ بەدواداچوونی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و بە تایبەتی نەهێشتن و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی سەر کۆمپانیا نەوتییەکان و بەئامانجگرتنیان.
مەسرور بارزانی، سوپاس و پێزانینی خۆی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەدواداچوونی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و دڵنیاییدانی بۆ پاراستن ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دەربڕی و هەموو پشتیوانییەکی لەمبارەیەوە نیشاندا و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هاوئاهەنگیی و هاریکاریی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و ئاڵنگارییە ئەمنی و سەربازییەکان کردەوە.
|