مەسعود بارزانی و عەلی باپیر لەبارەی دۆخی هەرێم کۆبوونەوە

58   خولەک پێش ئێستا  153 جار خوێنراوەتەوە

مەسعود بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و شاندی یاوەری کرد. بەپێی راگەیەندراوی مەکتەبی راگەیاندنی عەلی باپیر، باس لە پێویستیی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لووتکەی لایەنە سیاسییەکان کراوە.

دەقی راگەیەندراوی نوسینگەی عەلی باپیر:
مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە یاوەریی شاندێکی مەکتەبی سیاسی، سەردانی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ لەبارەی بەردەوامیی قەیرانەکانی: مووچە، نرخی سووتەمەنی و بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان کرا و جەخت لە دۆزینەوەی ڕێگای چارەسەری گونجاو کرایەوە.

پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون، ئەم ئەرکە وەک بەرپرسیارییەتیەکی گشتی و کارێکی لەپێشینە باسی لێوەکراو، و بۆ ئەمەش جەخت لەسەر گرنگی تەبایی و سازانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و پێویستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکە تاووتوێ کران.

 لە کۆتاییدا باس لە گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵی دادگەری و پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە