وەزیری دارایی عێراق: دەچمە پەرلەمان و دۆخی ئابوریی روون دەکەمەوە

56   خولەک پێش ئێستا  140 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عیراق بە فەرمی داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد لە نزیکترین کۆبوونەوە و دانیشتندا میوانداریی بکەن، بە مەبەستی خستنەڕووی رەوشی ئابوریی وڵات.

بەپێی نوسينگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی،  فالح ساری وەزیری دارایی عیراق بە فەرمی داوای لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، لە نزیکترین دانیشتندا میوانداریی بکەن، بە مەبەستی خستنەڕووی رەوشی دارایی و ئابوریی وڵات و رونکردنەوەی گرنگترین ئەو ئاڵەنگارییانەی روبەڕووی دارایی گشتی بوونەتەوە، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ناوچەیییەکانی ئێستا روودەدەن.

وەزیری دارایی، دووپاتی کردووتەوە، داواکارییەکەیان بۆ میوانداریکردنی لە پەرلەمان لە سۆنگەی پەرۆشیی وەزارەتەکەیانەوەیە بۆ ئاگادارکردنەوەی نوێنەرانی گەل لە رەوشی ئابوری وڵات و نیشاندانی وێنەی راستەقینەی دۆخی ئابوری.

هاوکات، وەزیری دارایی دەیەوێت لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران، باس لەو رێکارانە بکات، کە وەزارەت گرتوویەتیەبەر بۆ دەستەبەرکردنی جێبەجێکردنی پابەندبوونییە سەرەکییەکانی دەوڵەت و بەردەوامیدان بە بەرنامەکانی چاکسازیی دارایی و کارگێڕی.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە