تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

44   خولەک پێش ئێستا  31 جار خوێنراوەتەوە

هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەستپێدەکاتەوە و هەفتانە چوار گەشت لە نێوان سلێمانی و ئەستەنبوڵ ئەنجام دەدرێت.

بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و ڕاگەیـاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن (هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین)ەوە بۆ (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی) نێردراوە، بڕیارە 25ی10ی2026 گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێبکاتەوە.

دەشڵێت: هەفتانە چوار گەشت لە نێوان (ئەستەنبوڵ-سلێمانی-ئەستەنبوڵ) گەشتە ئاسمانیەکانیان دەست پێدەکەنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین دوای دابڕانێکی درێژ، رۆژی 3ی11ی2025 گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێکردەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە