کۆنگرەی یەکریزی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت
2025-04-22
124 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرای کرد شەممەی داهاتوو کۆنگرەی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد بەڕێوەدەچێت.
عەبدی لە راگەیەندراوێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردۆتەوە ئاشکرای کردووە:" بە خۆشحاڵییەوە بە گەلەکەمان رادەگەیێنین، کۆنگرەی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە 26ی04ی2025 بەڕێوەدەچێت".
ئاماژە بەوەشدەکات:" یەکڕیزی بۆتە پێویستییەکی نیشتمانیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد لە سووریا"، هیواشی خواست هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی نیشتمانیی لەم قۆناغەدا هەڵبگرن.
لە بەرامبەریشدا حزبەکانی رۆژئاوا پێشوازیان لە دیاریکردنی کاتی کۆنگرەکە کرد و هیوایان خواست ببێتە خاڵی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە هاریکاری نێوان حزبە سیاسییە کوردییەکان.
|