مالیكی داوای چارەسەری کێشەکانی بهغدا و ههولێر دەکات
2025-06-05
534 جار خوێنراوەتەوە
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سەردانی نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی (دەوڵەتی یاسا)ی كردووە بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی مالیکی، گفتوگ لەبارەی پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و بەهێزكردنی پێگەی عێراق لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی کراوە، هەروەك لەبارەی ئەو بابەتانەشەوە قسەكراوە كە تایبەتن بە پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە مالیكی جەختی كردووەتەوە "لە ڕێگەی دیالۆگەوە سەرجەم پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێرو بەغداد چارەسەر بكرێن لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی دۆخی سیاسی و دۆزینەوەی تێگەیشتنێكی هاوبەش كە هەموو هێزە سیاسییەكان كۆبكاتەوە".
|