نزیکەی 100 هەزار کەس بۆ کارمەندی سندوق داواکارییان پێشکەش کردووە
12 کاتژمێر پێش ئێستا
389 جار خوێنراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند:" زیاتر لە 94 هەزار کەس بۆ کارمەندی سەر سندوقی داواکاریان پێشکەش کردووە".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکرد:" ژماری ئەو کەسانەی ناوی خۆیان وەک کارمەندی سەر سندوق لە رۆژی دەنگدان تۆمار کردووە گەیشتۆتە 94 هەزار و 176 کەس".
راشیگەیاند:" لەو ژمارەیە 73 هەزار و 794یان لە رەگەزی نێرن و 20 هەزار و 382 کەسیشیان لە رەگەزی مێن".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" 65 هەزار و875 لە داواکارانی سەر سندوق فەرمانبەری دەوڵەتن، هەروەها ژمارەی دەرچوان و خوێندکاران 28 هەزار و 306 کەسە".
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند:" پێویستە ئەو کەسانە لهدایكبووی ساڵی 1970 بۆ ساڵی 2006 بن، هەروەها دەبێت فهرمانبهر یان خوێندکار و دهرچووی زانكۆ و پهیمانگاكان بێت، هەروەها ئەگەر فەرمانبەری حكوومەت بێت، پێویستە نزمترین بڕوانامه ئامادهیی بێت و بۆ دەرچووانی دانەمەزراو نزمترین بڕوانامه دەبێت دبلۆم بێت".
"پێویستە داواكار خاوهنی كارتی دهنگدانی درێژخایهن بێت و دانیشتووی ئهو پارێزگایه بێت كه دهنگی تێدا دهدات".جومانە غەلای وایوت.
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان راشیگەیاند: "داواكاری لهسهر بنهمانی شوێنی جوگرافی ناوهندی تۆماركردن پێشكهش دهكرێت و پێویستە داواكار لهو كهسانه نهبێت كه بڕیاری سزادانیان بۆ دهرچووه".
رۆژی 9ی 4ی 2025 ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا و رێكەوتی 11ی 11ی 2025، وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریكرد.
|