سامانه سروشتیه‌كان له‌باره‌ی قاچاخچێتی نه‌وت وه‌ڵامی عێراق ده‌داته‌وه
2025-06-05
413 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی به قاچاخبردنی نه‌وت وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێـ، تۆمه‌تباركردنی ئێمه بۆ به‌لاڕێدابردنی سه‌رنجه‌كانه له‌سه‌ر پرۆسه قاچاخ و گه‌نده‌ڵی فراوان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و ده‌شڵێت، "ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه كه به‌رپرسیاره له وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم ئاشكرایكردوه، "زیاتر له 11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتمان ڕاده‌ست كردون، و یه‌ك دیناریشتان له به‌رامبه‌ردا بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردوه، له پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای ڕێككه‌وتن و پابه‌ندییه داراییه‌كان.".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی سامانه سروشتییه‌كان:
جارێكی دیكه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی به‌یاننامه‌یه‌كی سیاسی بڵاوده‌كاته‌وه كه ته‌واو دوره له ڕاستییه بابه‌تییه‌كان، و له ڕێگه‌یه‌وه سوره له‌سه‌ر سیاسه‌تی خستنه ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارێتیی شكسته كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان كه، له بنه‌ڕه‌تدا، ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌ته (ناوه‌ندییه‌كانن) كه ڕه‌چاوی بنه‌ماكانی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌یان نه‌كردوه كه عێراقی فیدراڵی له‌سه‌ری بنیات نراوه. پێش چونه ناو ورده‌كارییه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیدعاكانی باسكرا‌و، ده‌مانه‌وێت له‌به‌رچاوی ڕای گشتی چه‌ند ڕاستییه‌ك بخه‌ینه‌ڕو كه ناتوانرێت نكۆڵییان لێبكرێت و پشتگوێ بخرێن:
ئێوه‌ن كه ده‌ستور به شێوه‌یه‌كی زه‌ق و به‌رده‌وام پێشێل ده‌كه‌ن، و بونه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و گازی فیدراڵی بۆ چه‌ندین ساڵ، ئه‌م یاسایه كه به‌ردی بناغه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو كێشه نه‌وتییه‌كان. له جیاتی ئه‌وه، پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به سیسته‌می یاساكانی ڕژێمی پێش‌و كه یاسای به‌عسیی ناوه‌ندیی سه‌رده‌م به‌سه‌رچون، به‌تایبه‌تی یاسای ساڵی ١٩٧٦، كه به شێوه‌یه‌كی ڕون و ئاشكرا ناكۆكه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی سیسته‌می فیدراڵی و مادده‌كانی ده‌ستوری كاری پێكراو. به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو موچه و بژێوی هاوڵاتیانی هه‌رێمتان بڕی، له پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای ساده‌ترین مافه مرۆییه‌كانیان، و سیاسه‌تی برسیكردنی سیستماتیكیان له دژ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پیلانه جیاكارییه‌كانتان كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورن، و ئه‌وه یه‌كێكه له قێزه‌ونترین پێشێلكارییه‌كانتان.
سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌كانی به‌قاچاغبردنی نه‌وت له هه‌رێم، ئه‌وا هه‌وڵێكی ئاشكرایه بۆ لادانی سه‌رنج له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌قاچاغبردن و گه‌نده‌ڵیی به‌رفراوان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق. ئێوه‌ن كه نه‌وت له باشور به قاچاخ ده‌به‌ن و هه‌مو كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌به‌رچاوی هه‌موان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به شایه‌تیی ڕاپۆرته ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه قه‌باره‌ی به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵی ئاشكرا ده‌كه‌ن. ئێوه‌شن كه نه‌وت تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وانی تر ده‌كه‌ن له جیاتی خزمه‌تكردنی عێراق و گه‌له‌كه‌ی، به سیاسه‌تگه‌لێكی جێی داخ كه زیانی به ناوبانگی نه‌وتی عێراقی له ئاستی جیهاندا گه‌یاندوه.
له به‌رامبه‌ردا، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بوه به هه‌مو ئه‌ركه‌كانیه‌وه، سه‌ره‌ڕای پابه‌ندنه‌بونی لایه‌نی به‌رامبه‌ر به به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركه ده‌ستورییه‌كانی. خستنه ئه‌ستۆی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی زیاده‌ی ئۆپێك هه‌ڵه‌ی ئێوه‌یه، چونكه ئێوه نه‌وتی ئه‌وانی تر به ناوی نه‌وتی عێراقییه‌وه ده‌فرۆشن. مافی ده‌ستوریی هه‌رێم له به‌رهه‌مهێنان دو هێنده‌ی ئێستایه‌تی، به‌ڵام هه‌رێم، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی وڵات، ته‌نانه‌ت نیوه‌ی ئه‌م بڕه شایسته‌یه‌ش به‌رهه‌م ناهێنێت. زیاتر له 11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتمان ڕاده‌ست كردون، و یه‌ك دیناریشتان له به‌رامبه‌ردا بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردوه، له پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای ڕێككه‌وتن و پابه‌ندییه داراییه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌ی دواییتاندا هاتوه، ئه‌م ڕاستییانه‌ی خواره‌وه ڕونده‌كه‌ینه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه گومانی تێدا نییه:
1- حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و لایه‌نه نییه كه بوه‌ته هۆی ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به‌ڵكو ئه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و سكاڵایه‌وه بو كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی له دژی وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا تۆماری كرد، و به‌هۆیه‌وه هه‌نارده‌كردن له ٢٥/٣/٢٠٢٣ ڕاگیرا، كه بوه هۆی زیان گه‌یاندن به حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم و كۆمپانیاكان به زیاتر له ٢٥ ملیار دۆلار.
2- له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا، و به‌دیاریكراوی له 4-4-2023 ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت كرا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن، به‌ڵام یاسای بودجه بڕیاریدا له‌سه‌ر دیاریكردنی بڕێك بۆ تێچوی به‌رهه‌مهێنان (كه شه‌ش دۆلاره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك)، ئه‌مه‌ش وایكرد زۆربه‌ی كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان واز له به‌رهه‌مهێنان بهێنن به‌پێی ئه‌م دیاریكردنه.
3- له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی نه‌وت، بڕێك له نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی یه‌كێك له پاڵاوگه‌كان كرا كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی وه‌زاره‌تی نه‌وت كارده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك كه له پێنج مانگ زیاتر بو. كۆی گشتیی ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستكرا (١١،٨٢٦،٢١٨) به‌رمیل بو. سه‌ره‌ڕای ئه‌م پابه‌ندبونه‌ی لایه‌نی هه‌رێم، یه‌ك دینار له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕه نه‌درا، و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه، كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان وازیان له ڕاده‌ستكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان به وه‌زاره‌تی نه‌وت هێنا.
4- له سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكومه‌تی فیدراڵیی ئێستا، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكهێنرا بۆ ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی یاسای نه‌وت و گازی فیدراڵی. به كرده‌وه چه‌ندین كۆبونه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجامدرا، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بوه. سستی و دواكه‌وتنێكی ڕون له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه به‌دی ده‌كرێت له به‌دواداچونی ئه‌م دۆسێیه زۆر گرنگه، كه كلیلی چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ناكۆكییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردو حكومه‌ته.
5- به‌و پێیه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی له عێراق سیسته‌مێكی فیدراڵییه، و یه‌كێك له مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه یاسادانانی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت كه كاروباری خۆی ڕێكبخات، بۆیه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانییه‌كان واژۆ كردوه به پشتبه‌ستن به یاسای نه‌وت و گازی ژماره ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٧. ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی یاسایی ڕاسته‌قینه له‌م گرێبه‌ستانه‌دا هه‌بوایه، ئه‌وا كۆمپانیا جیهانییه ناوداره‌كان ملیاره‌ها دۆلاریان له هه‌رێمدا وه‌به‌رهێنان نه‌ده‌كرد بێ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی.
6- عێراق ده‌ستورێكی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به حوكمه‌كانی كاری پێبكرایه، ده‌ق و ڕۆح، دور له هه‌ڵبژاردن و به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كان له جێبه‌جێكردن و لێكدانه‌وه‌دا، ئه‌وا دۆخی گشتیی وڵات، و به‌تایبه‌تی دۆسێی نه‌وتی، نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌م ئاسته له ئاڵۆزی و قه‌یراناویبون.
7- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی پابه‌ند بوه به ئه‌ركه‌كانیه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن، كه ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر: فرۆشتنی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێم له ڕێگه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ)، و سپاردنی ته‌واوی داهاتی فرۆشتن له گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت، و دیاریكردنی كۆمپانیایه‌كی ڕاوێژكاری، و كردنه‌وه‌ی هه‌ژمارێكی گه‌ره‌نتیكراو (Escrow Account) به ناوی كۆمپانیاكانه‌وه.
8- كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی كاركه‌ر له هه‌رێم داوای ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ن: (كاركردن به گرێبه‌سته‌كان له ڕوی مۆدێلی ئابوری، مه‌رجه بازرگانییه‌كانی ناو گرێبه‌ست، ده‌ستنه‌بردن بۆ گرێبه‌سته‌كان چونكه ڕێڕه‌وی یاسایی خۆیان له دادگا فیدراڵی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌رگرتوه).
ده‌مانه‌وێت یادی ئێوه و ڕای گشتی بخه‌ینه‌وه كه ڕێككه‌وتنی (كاتی) تایبه‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، و ئه‌و كۆبونه‌وه و دیدارانه‌ی دواتر ئه‌نجامدران، به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌سه‌ر نه‌رمونیانیی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌یی بۆ هاوكاری، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئیدعاكانی وه‌زاره‌ته‌كه‌تان سه‌باره‌ت به بێسودیی گفتوگۆكانی پێش‌و له‌گه‌ڵ هه‌رێم، ئیدعایه‌كی بێ بنه‌ما بن.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
|