هوشیار زێباری: ڕای گشتیی كوردستان هاوسۆزی حكوومەتی هەرێمە
12 کاتژمێر پێش ئێستا
212 جار خوێنراوەتەوە
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە كەناڵی سكای نیوزی ڕاگەیاندوووە: پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا خراپن، بە تایبەت دوای بڕیاری ڕاگرتنی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
هۆشیار زێباری ڕایگەیاندووە: بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی سیاسی و ناڕەوایە و لە كاتێكی زۆر خراپدا بوو كە هاوكاتی جەژنی قوربان بوو.
باسی لەوەشكردووە: ئەو بڕیارە: پەراوێزخستنی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە و بێبەشكردنیانە لە مافی سروشتی و دەستووری خۆیان و بووە هۆی قەیران، هەروەها ئەو بڕیارە بە ئامانجی لاوازكردنی هەرێمی كوردستان و لاوازكردنی فیدراڵییشە لە عێراق.
هۆشیار زێباری لەبارەی لێكەوتەكانی ئەو بڕیارە، دەڵێت: ئێستا پەیوەندیی نێوان حكوومەتی كوردستان و عێراق خراپە، بڕیاری ڕاگرتنی مووچە، ڕای گشتی لە كوردستان دروست كردووە و وایكردووە ڕای گشتیی كوردستان هاوسۆزی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت.
دەشڵێت: هەرێمی كوردستان پشكی 12%ی بودجەی هەیە، بەڵام حكوومەتی عێراق پابەندی دەستوور و یاسا نابێ، لەو ڕووەوە پاساو دەدۆزنەوە.
وتیشی شەقامی كوردی هەست بە ناخۆشی و جیاكردنەوەیان دەكەن، ئەو ڕێوشوێنانە قبووڵ ناكەن، سەرەڕای فشارەكانیش ڕادەست نابن.
|