ئه‌مریكا، سوریا له لیستی "ده‌وڵه‌ته ناپاكه‌كان" ده‌رده‌كات
4 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر لابردنی سوریا له لیستی "ده‌وڵه‌ته ناپاكه‌كانی" ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه باس له ئه‌گه‌ری لابردنی سوریا له لیستی "سپۆنسه‌ره ده‌وڵه‌تییه‌كانی تیرۆر" له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌كرێت.
جین شاهین سیناتۆری دیموكراته‌كان و ئه‌ندامی پله‌به‌ندی لیژنه‌كه رایگه‌یاندوه، "خۆشحاڵم كه لیژنه‌كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی لابردنی سوریا له لیستی ده‌وڵه‌ته ناپاكه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات".
وتیشی،"سوریا ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له دوركه‌وتنه‌وه له ئاڵۆزییه‌كانی پێشوی و به‌ره‌و دیموكراسی و سه‌قامگیری و ئاسایش هه‌نگاو بنێت".
لیستی "ده‌وڵه‌ته ناپاكه‌كان" ناوێكی سیاسییه كه ئه‌مریكا نزیكه‌ی 30 ساڵه وه‌ك ئامرازێك له گوتاری دیپلۆماسی و میدیایی به‌كاری ده‌هێنێت بۆ ئاماژه‌دان به‌و وڵاتانه‌ی كه دوژمنایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن یان تۆمه‌تبارن به پشتیوانیكردنی تیرۆر، هه‌وڵی هه‌ڵگرتنی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ، یان ئه‌نجامدانی پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی مافی مرۆڤ.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردودا ئیداره‌ی ئه‌مریكا چه‌ند بڕیارێكی داوه بۆ پاڵپشتیكردنی حكومه‌تی راگوزه‌ری سوریا، دیارترینیان ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بو له سعودیه‌وه له 13ی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ، كاتێك بڕیاریدا سزاكانی سه‌ر سوریا هه‌ڵبگرێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه بتوانێت چاكبێته‌وه و پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیری بكات.
|