خۆپیشاندانی سلێمانی بۆ پشتیوانی کوردانی حەلەب بەڕێوەچوو

22   کاتژمێر پێش ئێستا  94 جار خوێنراوەتەوە

توێژە جیاوازەکانی سلێمانی دژی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق  بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب دەستیان بە ڕێپیوان کرد.

بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە بەرخودانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب، توێژە جیاوازەکانی شاری سلێمانی دەستیان بە ڕێپێوان و خۆپیشاندان کرد و وچەندین دروشمی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و بەرخۆدانی کوردانی حەڵەبیان دەوتەوە.

ڕێپێوانەکە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتییان، لە شەقامی سەهۆڵەکەوە دەستی پێکرد، وابڕیارە تا باخی گشتیی بەردەوام بێت.

لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی “ڕۆژئاوا ڕۆژهەڵاتە..کوردستان یەک وڵاتە” بەرز کرایەوە و بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوام بوو


   ئەمانەش بخوێنەرەوە