مەسعود بارزانی بۆ تۆم باراك: پێویستە مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت

3   کاتژمێر پێش ئێستا  135 جار خوێنراوەتەوە

لە پیرمام مەسعود بارزانی،  پێشوازی لە تۆم باراك، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری سوریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا و شاندی یاوەری كرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەكەدا كە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی بوو، تۆم باراك سڵاو و ڕێزی ترەمپی بە مەسعود بارزانی گەیاند، هەروەها پێزانینی بۆ رۆڵی مەسعود بارزانی هەبوو لە پڕۆسەی ئاشتی و هێوركردنەوەی رووداوەكانی ئەم دواییەی سوریا.

دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا دەكات

ڕۆژی شەممە 17ی كانوونی دووەمی 2026 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز تۆم باراك نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا و شاندی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی بوو، بەڕێز تۆم باراك سڵاو و ڕێزی سەرۆك ترامپی بە سەرۆك بارزانی گەیاند، هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە پڕۆسەی ئاشتی و هێوركردنەوەی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سووریا.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سووریا و دوایین گۆڕانكارییە مەیدانیەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەخت لەوە كرایەوە كە بۆ گەییشتن بە چارەسەریی كێشەكان پێویستە پشت بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و شێوازی ئاشتیانە ببەسترێت.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی ئەمەریكای لە یارمەتیدانی لایەنەكانی سووریا كرد بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە لە داهاتووی سووریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە