هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی لە شارۆچکەکانی دێرحافر و مەسکەنە پێشێل کردووە و داواش لە وڵاتە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە بەشداربوون لە رێککەوتنەکە پەلەبکەن و دەسوەردان بکەن.
هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیەندراوێکی لەسەر دۆخی دێرحافر و مەسکەنە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتگیری کرابوو، دەبوو هێزە چەکدارەکانی سوریا دوای کشانەوەی تەواوی هێزەکانیان بچنە ناو شارۆچکەکانی دێرحافر و مەسکەنە بەڵام دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنەکەی پێشێل کردوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: پێش کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە، چەکدارەکانی سوریا چونەتە ناو شارۆچکەکانەوە و ئەمەش رەوشێکی زۆر مەترسیداری دروستکردوە.
هەسەدە لە کۆتای راگەیەندراوەکەیدا داوا لە وڵاتە نێودەوڵەتییەکان دەکات، کە بەشداربوون لە رێککەوتنەکە ، پەلەبکەن و دەسوەردان بکەن بۆ دڵنیابون لە جێبەجێکردنی ڕیککەوتنەکە وەک خۆی و رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان.
|