بافڵ تاڵەبانی: ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، رایگەیاند: ئەوەی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە و دەبێت بوەستێنرێت و رۆژئاوا هەزاران کوڕ و کچی خۆی لەدەستدا لە شەڕی دژی داعشدا، بەرگری لە جیهان کرد و داوا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گەلی ئەمریکا دەکەم بەبێ دوودڵی و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و بەرقەرارکردنی سەقامگیری.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ى1ى2026 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند: ئەوەی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە و دەبێت بوەستێنرێت، ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە بەربەرییانەیە بەرامبەر بە گەلی کورد دەکەین، گەلی کورد بێدەنگ نابێت و چاوپۆشی ناکات.
روونیشیکردەوە: رۆژئاوا هەزاران کوڕ و کچی خۆی لەدەستدا لە شەڕی دژی داعشدا، بەرگری لە جیهان کرد و لە بەرامبەردا باجێکی گەورەیدا، ئەوان شایەنی رێز و کەرامەت و پاراستنی راستەقینەن.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، راشیگەیاند: داوا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گەلی ئەمریکا دەکەم بەبێ دوودڵی و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و بەرقەرارکردنی سەقامگیری.
|